حەیدەر عەبادی: ئەگەر كودەتا لە عێراق ئەنجامبدرێت زۆرینەی خەڵك پێشوازی لێدەكەن

    0
    11
    حيدر العبادي
    حيدر العبادي

    حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر رایگەیاند، ئەگەر كودەتای سەربازی لە عێراق ئەنجامبدرێت، لەلایەن ژمارەیەكی زۆری خەڵكیشەوە پێشوازی لێدەكرێت.

    عەبادی لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا گوتی، لە ئێستادا دام و دەزگاكانی دەوڵەت لە عێراق زۆر لاوازن، حزب و لاینە سیاسیەكان و كەسایەتیەكان نایانەوێت حكومەت و دەوڵەتی عێراق بەهێز بێت و دەیانەوێت هەمیشە دەوڵەت وەك ئێستا بمێنێتەوە بۆ ئەوەی كەس لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەكات لەبەرامبەر گەندەڵیەكانیان و بوونی چەك و هێزی لەدەستی میلیشیاكانیان.

    ئاماژەی بەوەشكرد، بەڵام ئەوەش وا دەكات بەردەوام ئەگەری كودەتا كراوە بێت لە عێراق، هەرچەندە كودەتا سەركەوتوو نابێت بەڵام دەبێتە هۆكاری شەڕی ناوخۆ و تێكچوونی رەوشی ئێستای عێراق.