ئۆکراینا: “هێرشی ڕووسیا بۆ سەر شاری پۆکرۆڤسک چوار کوژراو و ٤٠ برینداری لێکەوتەوە”

    0
    9
    مبنى مدمر
    مبنى مدمر

    وەزارەتی ناوخۆی ئۆکراینا ڕایگەیاند: “هێرشی مووشەکی ڕووسیا بۆ سەر شاری پۆکرۆڤسک لە ناوچەی دۆنتسک بووە هۆی کوژرانی چوار کەس و ٤٠ کەسیش بریندار بوون.

    لە ڕاگەیاندراوێکدا، وەزارەتی ناوخۆی ئۆکراینا بڵاوی کردووەتەوە کە ڕووسیا بە مووشەکی جۆری “İskender-M” هێرشی کردووەتە سەر شاری پۆکرۆڤسک لە ناوچەی دۆنتسک.

    بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، سوپای ڕووسیا دوو جار لە میانی نێو کاتژمێردا مووشەکبارانی ناوچەکەیان کردووە کە بووەتە هۆی کوژرانی چوار کەس و ٤٠ بریندار کە سێیان منداڵن.

    وەزارەتی ناوخۆی ئۆکراینا بڵاویشی کردەوە کە بە هۆی هێرشەکەوە بە لایەنی کەم ١٨ ماڵی هاووڵاتیان زیانی بەرکەوتووە. جەختیش لەوە کراوەتەوە کە هەموو تیمەکانیان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری پێویست بە خەڵکی ناوچەکە ئامادە بوون.