دوای هەشت ساڵ ئێران و بەحرەین بڕیاریاندا بە دەستپێکردنی گفتوگۆکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان

    0
    20
    علم البحرين وايران
    علم البحرين وايران

    ئێران و بەحرەین لە دوای هەشت ساڵ بڕیاریاندا بە دەستپێکردنی گفتوگۆ دووقۆڵییەکان بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی پەیوەنديیە دیپلۆماسییەکان.

    سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەلی باقری لە تارانی پایتەخت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین، عەبدوللەتیف بن ڕاشد زەیانی کۆبووەوە.

    لە دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش بڵاوکرایەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە لە نێوان تاران و مانامادا ڕێککەوتن کراوە لە بارەی دەستپێکردنی گفتوگۆ دووقۆڵییەکان بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی پەیوەندیيە دیپلۆماسییەکان کە هەشت ساڵ پێش ئێستا پچڕان.

    وەزیری دەرەوەی بەحرەین زەیانی، بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی دیالۆگی هاریکاری ئاسیا، سەردانی تارانی کردووە.

    دوای ئەوەی سعوودیە لە دووی کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا ٤٧ کەس لە نێویاندا کەسایەتی ئایینی شیعە مەزهەب نەمر نەمری لە سێدارەدا بە تاوانی تیرۆر و لە کاردانەوەی ئەمەدا باڵیۆزخانەی سعوودیە لە تاران و کونسوڵخانەکەی لە شاری مەشهەد لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ئاگری تێبەردرا، پەیوەندیيە دیپلۆماسییەکانی تاران و ڕیاز پچڕا.

    زۆربەی وڵاتانی کەندا و عەرەبی پشتیوانییان لە بڕیارەکەی ڕیاز کرد و، بەحرەینیش لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا پچڕانی پەیوەنديیە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند.

    پاش حەوت ساڵ و بە نێوەندگیری چین، سعوودیە لە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٣دا سەرلەنوێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران دەستپێکردەوە، بەحرەینیش بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لەو بڕیارە کرد.