ئەڵمانیا لەدواین خولەك بلیتی یەكەمی گرووپەكەی له‌ سویسرا وەرگرت

    0
    16
    منتخب المانيا
    منتخب المانيا

    لە جامی یۆرۆ ئەڵمانیا لە دوا خولەکەکان ئەنجامەکەی لەگەڵ سویسرا یەکسانکردەوە و بە یەکەم سەرکەوت و هەنگاریاش شکستی بە سکۆتلەندا هێنا.

    لە کۆتا یاری کۆمەڵەی یەکەم لە جامی یۆرۆ، هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و سویسرا روبەڕووی یەکتر بوونەوە.

    لە تایمی یەکەم، ئەڵمانییەکانی زیاتر تۆپیان لابوو، وە زیاتریش هێرشیان دەبرد بەڵام نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆماربکەن، لە بەرامبەردا لە خولەکی 28 سویسرا گۆڵی پێشکەوتنی لەڕێی یاریزان دان ندۆیەوە تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

    لە تایمی دووەم دووبارە ئەڵمانییەکان بە هەمان شێوەی تایمی یەکەم بە هێرشبردن دەستیان پێکرد، پاش چەند هەوڵێک کە نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن بەڵام بێ هیوا نەبوون و لە خولەکی دووی کاتی زیادکراو لەڕێی یاریزان نیکلاس فولکروگەوە گۆڵیان یەکسانیان تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی یەکسان کۆتایی پێهات.

    لە یارییەکەی تری هەمان کۆمەڵەشدا هەڵبژاردەی هەنگاریا بە گۆڵێک لە دوا ساتەکان شکستی بە سکۆتلەندا هێنا.

    بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و سویسرا بە یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکە گەیشتنە قۆناغی 16، هەنگاریش چاوەڕێی یارییەکانی ترە تا هەلی سەرکەوتنی هەبێت، سکۆتلەنداش ماڵئاوای لە یۆرۆ کرد.