دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 24/6/2024، بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەشاری سلێمانی، بەیاوەری شاندێك سەردانی سەنتەری زەهاوی بۆ لێكۆڵینەوەی فیكری، كرد.
لەوتەیەكدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەستخۆشی لە بەرپرس و كادرانی سەنتەری زەهاوی كرد بۆ ئەو هەوڵو كۆششانەی كە لەبواری پەروەردەو فكری ناویانە بەتایبەت لەڕێگای نوسین و بڵاوكراوەكانیانەوە، خوازیاری ئەوەش بوو كە هەوڵی زیاتر بدەن چونكە لەئێستادا كار لەسەر بەلاڕێدابردنی فكری گەنجان و لاوانی كورد دەكرێت ئەمەش پێویستی بەڕوبەڕوبونەوەی زیاترە.
لای خۆشیانەوە، بەرپرس و ئەندامانی سەنتەری زەهاوی سوپاس و خۆشحاڵی بەرانبەر بەسەردانەكەی ئەمینداری گشتی و شاندی یاوەری دەربڕی.