وەزارەتی پێشمەرگە رایدهگهیهنێت، هێزەکانی هاوپەیمانان هاوكاری بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەكات، كه ئهو هاوكارییه پهیوهندی به موچهوه نیه.
وەزارەتی پێشمەرگە ئهمڕۆ یهكشهممه له بڵاوكراوهیهكدا رایگهیاند،” لەچوارچێوەی ئەو پشتیوانیە داراییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت، بریاردرا کە ڕۆژی دووشەممە 24ـی حوزیرانی 2024 دەست بەدابەشکردنی هاوکاری مانگی پێنج بکرێت.”
ئهوهش هاتووه ،” ئەم بڕە پارەیە، لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندیەکی بە مووچەوە نیە.”