به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه، ئه‌مرۆ به‌فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی گۆڕانكاری له‌كاتژمێره‌كانی ده‌وامكردن له‌دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كاندا كرا.
به‌پێی فه‌رمانه‌كه، له‌مه‌ودا له‌بڕی كاتژمێر 8ی به‌یانی بۆ 3ی دوای نێوه‌ڕۆ، ده‌وامكردن له‌دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كاندا له‌سه‌رجه‌م پارێزگه‌كاندا، جگه له‌به‌غدا له‌كاتژمێر 7ی به‌یانی ده‌ست پێ ده‌كات تا 1ی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌بێت، به‌وه‌ش كاتژمێره‌كانی ده‌وامكردن له‌دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كاندا، یه‌ك كاتژمێر كه‌مكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سوودانی له‌چوارچێوه‌ی فه‌رمانه‌كه‌یدا، پارێزگارانی پارێزگاكانی سه‌رپشك كردووه كه‌ئه‌گه‌ر گه‌رما گه‌یشته 50 پله‌ی سیلیزی، ده‌وامكردن له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كاندا بوه‌ستێنن.
به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌م گۆڕانكارییه له‌ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 23ی حوزه‌یران تا كۆتایی مانگی ئاب به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، گۆڕانكاریی له‌كاتژمێره‌كانی ده‌وامكردن له‌دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كاندا له‌سه‌رجه‌م پارێزگه‌كاندا كرا جگه له‌به‌غدا.
لایخۆیه‌وه نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی پارێزگاری زیقار له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه، بڕیاردرا ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، ده‌وامی فه‌رمی له‌به‌شێك له‌دامه‌زراوه وفه‌رمانگه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی خۆجێی پارێزگای زیقار بكرێته پشوو.
ڕاشیگه‌یاندووه: بڕیاره‌كه بانكه‌كان، ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی قۆناغی شه‌شه‌می ئاماده‌یی و زانكۆكان، فه‌رمانگه خزمه‌تگوازرییه‌كان وئه‌نجوومه‌نی پارێزگای زیقار ناگرێته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه شه‌پۆلێكی گه‌رمای به‌تین زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باشوور وناوه‌ڕاستی عێراقی گرتووه‌ته‌وه، به‌جۆرێك كه‌پله‌كانی گه‌رما له‌و ناوچانه، 50 پله‌ی سیلیزی تێپه‌ڕاندووه.
هاوكات به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌میدیاكاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه له 48 كاتژمێری ڕابردوودا، 11 ناوچه‌ی عێراق، به‌رزترین پله‌ی گه‌رمایان له‌جیهاندا تۆماركردووه.