به‌هۆى پشتیوانى وڵاته‌كه‌یان له ئیسرائیل، به‌شێك له فڕۆكه‌وانه‌كانى جه‌نگى ئه‌مریكا بیر له وازهێنان ده‌كه‌نه‌وه
به‌گوێره‌ى كه‌ناڵى ئێن بى سى ئه‌مریكى، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژى پشتیوانیكردنى وڵاته‌كه‌یان له تاوان و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانى هێزى زایۆنى داگیركه‌ر له غه‌ززه، به‌شێك له فڕۆكه‌وانانى سه‌ربازى ئه‌مریكا بیر له وازهێنان له كاره‌كانیان ده‌كه‌ن له ریزى سوپادا.
ئه‌و فڕۆكه‌وانانه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكا به كه‌ناڵى ئێن بى سى یان راگه‌یاندووه كه به‌دواى دۆخی توێژینه‌وه‌ی كه‌یس و دۆسیه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن بۆ جێهێشتنی خزمه‌تى سه‌ربازییان وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر به پشتیوانی وڵاته‌كه‌یان بۆ ئیسرائیل.
راشیانگه‌یاندووه چیتر ناتوانن ڕۆڵی حكومه‌ته‌كه‌یان له پشتیوانیكردنی شه‌ڕی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه پشتگوێ بخه‌ن.
ئه‌وه‌شیان وتووه، هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه جینۆسایده، دیمه‌نه‌كانی شه‌ڕیش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌وان و ئه‌و كه‌سانه‌ش هه‌یه كه هه‌مان بیركردنه‌وه‌ى ئه‌وانیان هه‌یه.
ئه‌و فڕۆكه‌وانه سه‌ربازییانه‌ى ئه‌مریكا ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندووه چیتر ناتوانن به ویژدانێكی باشه‌وه به‌رده‌وام بن له خزمه‌تكردنی ئیداره‌یه‌ك كه پێشێلی یاساكانی ئه‌مریكا و نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كات.