وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌رى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گرتووخانه‌كانی چاكسازی گه‌وران له هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوه‌تی پڕبوون له سزادراو و دۆخه‌كه وا بڕوات دووچاری گرفتی گه‌وره ده‌بن.
كوێستان موحه‌ممه‌د، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند “چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی پێویسته 900 سزادراوی تێدا بێت، كه‌چی ئێستا هه‌زارو 600 سزادراوی تێدایه. چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر بۆ 900 كه‌س دروستكراوه‌و ئێستا 1800 سزادراوی تێدایه. چاكسازی گه‌ورانی دهۆكیش 2500 سزادراوی تێدایه له‌كاتێكدایه بۆ 900 كه‌س دروستكراوه.”
وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: “ده‌بێت كێشه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ده‌ره‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت و ڕێگه نه‌درێت له‌مه زیاتر ته‌شه‌نه بكات.”
تاوانباران به بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، تاوانبارانی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له ڕووی ژماره‌وه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی جۆره‌كانی تری تاوانن كه له هه‌رێمی كوردستان دووچاری سزای یاسایی ده‌بنه‌وه.
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ماوه‌ی پێنج مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2024دا، زیاتر له هه‌زار تۆمه‌تبار به بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركراون، ئه‌مه جگه له‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن دادگاوه دۆسیه‌كانیان یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه‌و سزای یاساییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.