تائێستا 23 حاجیی هه‌رێم له‌شارى مه‌ككه‌ى سعودیه گیانیانله‌ده‌ستداوه و، 18حاجیش بێ سه‌روشوێنن.
سیروان عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له ده‌سته‌ی باڵای گشتی حه‌ج و عومره‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره‌وه ناوی 18 حاجیمان پێدراوه كه بێسه‌روشوێنن و ئێمه‌ش هه‌وڵ بۆ زانینی چاره‌نووسیان ده‌ده‌ین.
راشیگه‌یاند: ئه‌و ئێستا له كۆنسوڵخانه‌ی عێراقه له شاری جه‌ده و ناوی حاجییه بێسه‌روشوێنه‌كانی داوه‌ته كۆنسوڵخانه‌كه، چونكه به فه‌رمی ئه‌وان ده‌توانن به‌دواداچوون و گه‌ڕان بۆ چاره‌نووسیان بكه‌ن.
تاوه‌كو ئه‌مڕۆ گیانله‌ده‌ستدانی 23 حاجیی هه‌رێمی كوردستان له‌شارى مه‌ككه‌ى سعودیه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، له‌و ژماره‌یه‌ش 22یان له‌و كه‌سانه‌ن به ڤیزه‌ی یه‌ك ساڵی چوونه‌ته حه‌ج و كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش به فه‌رمی و له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه چووه.