وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێم، سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی په‌روه‌رده له پارێزگا وئیداره سه‌ربه‌خۆكان ئاگادارده‌كاته‌وه، له 21ی 8 تاوه‌كو 5ی 9 خشته‌ی هه‌فتانه‌ی وانه‌كانی ناوه‌ندنی خوێندن و به‌شه وانه‌ی مامۆستایان دیاری بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه‌ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی په‌روه‌رده له‌پارێزگا وئیداره سه‌ربه‌خۆكان كراوه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه: وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌بریارى داوه به‌ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 وپێویسته ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی رێكاره‌كان جێبه‌جێبكه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌نووسراوه‌كه دا هاتوو، رۆژی دوشه‌ممه 1ی 9ی 2024ه‌وه مامۆستایان په‌یوه‌ندی به‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كه‌ن، ده‌وامی كارگێڕی ناوه‌نده‌كانی خوێندنیش له‌وه‌رزی هاویندا رۆژانی دوشه‌ممه وپێنجشه‌ممه له‌هه‌فته‌یه‌كدا ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی رۆژانی یه‌كشه‌ممه وچوارشه‌ممه‌یه له‌هه‌فته‌دا.