ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رۆڵی رابیتەیی مرۆیی و هانا و بەختەوەری بەرز دەنرخێنێت

    0
    5
    لامين العام للاتحاد الوطني الكردستاني
    لامين العام للاتحاد الوطني الكردستاني

    لە پەیامێكدا، مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌و الدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەستخۆشی لە رێكخراوە خێرخوازیەكانی رابیتەیی مرۆیی و هانا و بەختەوەری دەكات، ئەمەش دەقەكەیەتی: بەرێزان / بەرپرس و كارمەندانی ڕێكخراوە خێرخوازییە مەزنەكانی رابیتەی مرۆیی ، هانای خێرخوازی ، بەختەوەری السلام علیكم ورحمە الله وبركاته لەكۆتایی جیهادی كەرنەڤاڵە مرۆییە جوانەكەی قوربانیدا… هاوزەمان لەگەڵ جەژن ڕاگرتنی بێناز و هەژاراندا… هاوئاواز لەگەڵ لبیك اللهم لبیك ی حاجیاندا… لەناخی دڵمەوە دەستخۆشی وسوپاستان ئەكەم، بەخۆشەویستیەوە ڕەنج و زەحمەت و جوهد و جیهادتان ئەنرخێنم ، ئێوە جێگای شانازی ئێمەن، ئێوەكارێكی هێجگار بەهادار ئەنجام ئەدەن لەسەر حسابی جەژن و ئیسراحەتی خۆتان و خێزانەكانتان.. ئێوە ئەمساڵ ئەركێكی ئینسانی و ئیمانی و ئەخلاقی گەورەتان لەنوێنەرایەتی هەموو گەلەكەمانەوە بۆ ستەملێكراوانی غەززە ئەنجام دا،، هەروا جوانیەكانی هەناسە مرۆڤدۆستیەكەی كوردانتان گەیاندە ئەفریقیا. خودا لێتان قبوڵ بكات وببێتە مایەی خێرو سەربەرزی و سەلامەتی بۆماڵ و مناڵتان، بۆ دونیا وقیامەتتان ،، هەروا بۆ ئەو خێرخوازە بەڕێزانەی متمانەتان پێ ئەكەن و بەخشینەكانیان بە ئێوە ئەسپێرن داوای قبوڵی حەسەناتەكەیان و سەلامەتی ‌و سەربەرزی ئەكەم ،، هەروا بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی وەك ئێوە ئەكەن و دەستی خێرو خزمەت بۆ لێقەوماو و بێنازان درێژ ئەكەن داوای سەركەوتن دەكەم .. نمونەتان زۆر بێت و هەمیشە لەخێرو خۆشیدابن .. وعلیكم السلام ورحمە الله وبركاته ‌ ‌براتان سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان