ئاگرەكەی باكوری كوردستان ژمارەیەكی زۆری قوربانی لێكەوتەوە

    0
    6
    حرائق ف كردستان
    حرائق ف كردستان

    لە قەزای چنار و شەمرەخی باكووری كوردستان ئاگر كەوتەوە لانیكەم شەش كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 50 كەسیش بریندار بون.
    ئاگر لە گوندەكانی دراوسێی ناحیەی چنار سەر بە ئامەد و گوندەكانی دراوسێی ناحیەی شەمرەخی ماردین كەوتەوە، ئاگرەكە گەیشتوەتە بەشێك لە گوندەكان و ماوەی سێ ڕۆژە بەردەوامە.
    بەهۆی ئاگركەوتنەوەكەوە لە گوندەكانی چنارێ و شەمرەخ لانیكەم شەش كەس گیانیان لەدەستداوە و خەڵكێكی زۆریش برینداربون و لە نەخۆشخانەكانی ئامەد و ماردین و ڕحا چارەسەریان بۆ دەكرێت.
    بەڵام فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستی توركیا لە راگەیەندراوێكدا لە تۆری كۆمەڵایەتی ئێكس، گیانلەدەستدانی پێنج كەسی پشتڕاست كردەوە و دەشڵێت، 44 كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە كە برینی 10 كەسیان سەختە.