سوپای ئیسرائیل ٣٣ فەلەستینی ئازاد کرد؛ نیشانەکانی ئەشکەنجەدان لەسەر جەستەیان بەدیکرا

    0
    6
    شخص فقد عائلته في غزة
    شخص فقد عائلته في غزة

    سوپای ئیسرائیل ٣٣ فەلەستینی ئازاد کرد، کە لە کاتی هێرشە زەمینییەکان بۆ سەر کەرتی غەززە دەستبەسەریانی کردبوو.

    فەلەستینییە ئازادکراوەکان لە ڕۆژهەڵاتی دێر ئەلبەلا لە بەشی ناوەڕاستی کەرتی غەززە گەیشتنە نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لەم شارە.

    سەرچاوە پزیشکییەکان ڕاگەیاندووە، كە ئەو فەلەستینیانەی گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکە لاوازن و نیشانەی ئەشکەنجەدان لەسەر جەستەیان بینراوە.