ڕووسیا: شەوی ڕابردوو 114 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینیمان لەناوبرد

    0
    9
    الكرملين
    الكرملين

    وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو ڕێگری لە هەوڵی ئۆکرانیا بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ڕووسیا كرا و 114 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە کیێڤ لەناوبران.

    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “70 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی کریمیا و دەریای ڕەش، 43 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی کراسنۆدار و 1 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی ڤۆڵگۆگراد بەهۆی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا لەناوچوون”.

    هەروەها ٦ ئۆتۆمبێلی دەریایی بێ سەرنشین کە سەر بە هێزی دەریایی ئۆکرانیا بوون لە باکووری ڕۆژئاوای دەریای ڕەش لەناوچوون.

    ڤێنیامین کۆندراتیف، پارێزگاری ناوچەی کراسنۆدار لە ڕووسیا لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی ڕایگەیاند: بەهۆی کەوتنی بەشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە کەوتووەکەی ئەم ناوچەیە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و تێرمیناڵی پاس و دامەزراوەکانی گەرمکەرەوە زیانیان بەرکەوتووە.