هێزەکانی پاسەوانی سنووریی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێنج کەس دەستگیرکران کە هەوڵی بەزاندنی سنووری پارێزگای سلێمانیان داوە.
فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەکانی دزەکردن و قاچاخچێتی، هێزەکانیان توانیان پێنج دزەکار دەستگیر بکەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی بەزاندنی سنوورەکانی پارێزگای سلێمانیان داوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، کەسێکی دیکەیان دەستگیرکردووە کە هەوڵی بەزاندنی خاکی عێراقی داوە لە ڕێگەی شەتولعەرەبەوە.