بەهۆکاری سوتانی 500 دۆنم پوش و پاوان و زیانگەیاندن بە نزیکەی 60 هەزار دار هاوڵاتیەک لەناحیەی عەربەت دەستگیرکرا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، لەئەنجامی ئەو ئاگرەی کەوتەوە لەسنوری گوندەکانی ( وێلەکەو دەربەندفەقەرە) لە سنورى ناحیەی عەربەت (500) دۆنم پوش و پاوان سووتاوە و بەپێی زانستی دارستان هەر دۆنمێک (120) داری سروشتی تێدابووە کەبووە بەهۆی زیاندگەیاندن بە (60) هەزار داری سروشتی.
ئهوهشیانخستهڕوو، دوای ئاگادارکردنەوە لەبوونی کەوتنەوەی ئاگر لە سنورەکە دەست بەجێ مەفرەزەیەک لەکارمەندانی (بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت) گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکەو بەدواداچوون بۆ هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە.
ئاماژهیان بهوهشكرد، لەئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەکاتی ڕووداوەکە هاوڵاتیەک بەتۆمەتی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکرا.
باسیان لهوهشكرد، بەهاوکاری تیمی فڕۆکەوانی پارێزگای سلێمانی و بنکەکانی بەرگری شارستانی عەربەت، ئازادی و تانجەرۆ و هاووڵاتیانی سنورەکە توانرا ئاگرەکە لەماوەی 4 کاتژمێر کۆنترۆڵ بکرێت و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.