به‌گوێره‌ی داتاكانی بازاڕی جیهانی نه‌وت، ئه‌مرۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 78 دۆلار و 56 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش به‌راورد به رۆژی رابردوو نرخه‌كه‌ی 41 سه‌نت دابه‌زیوه.
هاوكات، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی (تێكساس) به 73 دۆلار و 41 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، كه ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه نرخه‌كه‌ی دابه‌زیووه.
ناجێگیری نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا په‌یوه‌ندی به ئاڵۆزییه‌كانی ده‌ریای سوره‌وه هه‌یه كه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی گروپه چه‌كداریه‌كان له یه‌مه‌ن نرخه‌ی به‌ناجێگری ماوه‌ته‌وه.