وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق واده‌ی داخستنی كۆگاكانی بۆ وه‌رگرتنی گه‌نم ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ، به‌راورد به ساڵی ڕابردوو، به‌رهه‌می گه‌نم له‌سه‌دا 21 زیادیكردووه
حه‌یده‌ر نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی دانه‌وێڵه له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، له لێدوانێكدا واده‌ی داخستنی كۆگاكانی بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران دیاریكرد‌و، ڕاگه‌یاند، به‌پێی پلانه‌كان پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له جووتیاران له 16ـی ته‌مووزی داهاتوو كۆتایی دێت.
وتیشی، چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر گه‌شتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیاتری گه‌نمی جوتیاران له‌وه‌ی كه‌چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ماوه‌ته‌وه وه‌ربگیرێت، پێده‌چێت له‌و حاڵه‌ته‌دا واده‌كه درێژ بكه‌نه‌وه.
هه‌ر له درێژه‌ی وته‌كانیدا حه‌یده‌ر نووری، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌راورد به ساڵی ڕابردو رێژه‌ی به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵ له‌سه‌دا 21ـی زیادیكردووه و ڕه‌نگه ڕێژه‌كه بگاته له 30%، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره.