ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: دەخوازم حکومەتی کاربەڕێکەر سنورێک بۆ ئەم نائومێدی و کۆچی گەنجان و ئەم جۆره‌ کارەساتانە دابنێت

    0
    6
    الامين العام للاتحاد الكردستاني
    الامين العام للاتحاد الكردستاني
    ئەمینداری گشتی یەکگرتوو : دەخوازم حکومەتی کاربەڕێکەر سنورێك بۆ ئەم نائومێدی و کۆچی گەنجان و ئەم جۆره‌ کارەساتانە دابنێت.
    بۆ کۆچی دوایی ژمارەیەك لە گەنجان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان له‌ ڕێگای هەندەران، بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بڵاو دەکاتەوە
    کۆچکردن لە پێناو بیروباوەر و مەبدەئدا نەریتی کەسە مەزنەکانی مێژووە، بەڵام ئەوەی لەم سەردەمەی حوکمڕانی کوردیدا ڕووئەدات ،هێجگار جیاوازە، ئەمەی ئەیبینین بریتیە لە چۆڵکردنی نیشتمان و سەریخۆهەڵگرتن و تووشبوونی جۆرەها گرفت و مەترسی و لەناوچوون، کۆچێکی ئیختیاری نیە ، بەڵکو پرۆسەی کۆچپێکردن و هەڵفڕاندن و دەرکردنەو چەندین فاکتەر لە پشت کارەکەوەیە!!،کەشێکی ناخۆشی
    بێهیوا بوون و ژیانتاڵکردن و بێکەسکردن و ستەمی کۆمەڵایەتی وبێکاری و نائەمنی دروست کراوە، سەرئەنجام هەر جارەو کۆمەڵێک کەسی ڕاکردوو لە دۆزەخی بێهیوایی نیشتمان ئەبنە قوربانی!! وا ئەمجارەش لەجەژنی قورباندا چەندین ڕۆڵەی ئەم گەلە بێکەسە بوونەتە قوربانی و لە دەریای بێ نازیدا نوقم بوون.
    ئێمە لەکاتێکدا بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی پێشکەش بەخانەوادەی بەڕێزی ئەو شەهیدانە ئەکەم، داواکارم خوای میهرەبان لێیان خۆش بێ و بەشەهید قەبوڵیان بکات، بەحەسرەتەوە دەخوازم حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم سنورێک بۆ ئەم نائومێدی و کارەساتە دابنێن و گەنجانی نیشتمان ئاشت بکەنەوە و لەکەلی بێمنەتی و خەیاڵ بێنە خوارەوەو ڕێکاری ئاسایی و یاسایی گۆڕانکاری بگرنە بەر بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی و دادگەری بۆ دەزگاکانی کارگێڕی و ئابوری، وڕێکخستنەوەی پەیوەندیەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و ووڵاتان، لەسەربنەمای مافە دەستوریەکان ، بەشەفافیەت و واقعیەت و سەربڵندیەوە،
    خودا فریای ستەملێکراو و بێکەسان بکەوێ و دەستی ستەمکارو زاڵمان ببڕێ..
    إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ