ئاگرێکی زۆر بەشێک لە پووش و پاوەنی پاشماوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی سەر ڕێگەی ناحیەی هەڵەبجە بەرەو سلێمانی گرتەوە.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێک لە پووش و پاوەنی زەوییەکانی سەر ڕێگەی سلێمانی بۆ هەڵەبجە، لە نزیک ناحیەی عەربەت گڕی گرت.
تەشەنە کردنی ئاگرەکە بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی دانیشووان و جووتیارانی ناوچەکە و بۆ ماوەیەکیش ڕێگەی سەرەکی هەڵەبجە بۆ سلێمانی داخرا.
هاوکات بە هۆی هەڵکردنی شەپۆلێکی بەهێزی با لە ناوچەکە، بۆ ماوەیەکیش ئاگرەکە تەشەنەی کرد و بە گەیشتنی بۆ سەر ڕێگەی سەرەکی، ئاگرەکە تەواو بوو.