سێیه‌م ڕۆژی جه‌ژن مه‌راسیمه‌كانی حه‌ج كۆتاییان دێت و یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی هه‌رێمیش له‌دوای 20ـی ئه‌م مانگه ده‌ست به‌گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن بۆ زێدی خۆیان.
له روونكردنه‌ویه‌كدا ڕاگه‌یاندنی شاندی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سعودیه ووتی، سێیه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان مه‌راسیمه‌كانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج كۆتاییان دێت و حاجییانی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌دوای 20ـی ئه‌م مانگه‌وه یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی وشكانیه‌وه ده‌ست به گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌یان هه‌زار و 53 حاجییه كه پێی هه‌مان ئه‌و خشته‌ی پێی چون بۆ سعودیه به هه‌مان شێوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
وتیشی ئه‌و حاجییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كه به ڕێگای ئاسمانی گه‌شتییان كردوه له‌دوای 25ـی مانگه‌وه به هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی و حه‌ج و عومره‌ی عێراق ده‌ست به گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن و حاجییانی هه‌رێمیش به‌هه‌مان خشته‌ی چونیان له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانیه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.