پێكدادانی دوو شەمەندەفەر لە هیندستان 50 قوربانی لێكەوتەوە

    0
    30
    حادث قطار في الهند
    حادث قطار في الهند

    له‌ ویلایه‌تی به‌نگال له‌ هیندستان دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر پێكیانداداوه‌ و لانیكه‌م 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، تا ئێستاش رزگاركردنی سه‌رنشینان به‌رده‌وامه‌.

    ماماتا بارنجی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ویلایه‌تی به‌نگال له‌ هیندستان رایگه‌یاند؛ شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی بارهه‌ڵگر و شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له‌ به‌نگال پێكیانداداوه‌ و روداوه‌كه‌شی به‌ “كاره‌سات” ناوبردوه‌.

    ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ كه‌ له‌ ئێستادا تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و پزیشكان و تیمی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان ره‌وانه‌ی شوێنی روداوه‌كه‌ كراون و سه‌رقاڵی رزگاركردنی گیانی سه‌رنشینانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كه‌ن.

    له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی روداوه‌كه‌وه‌، پۆلیسی هندستان ده‌ڵێت: لانیكه‌م 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و نزیكه‌ی 25 بۆ 30 كه‌سیش بریندارن و رزگاركردنی سه‌رنشینانیش تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.