تەحسین عومەر: 28 ساڵە بەبێ تاوان لەهەولێر زیندانیکراوم، لەژێر ئەشکەنجە تومەتێکی سیاسیان بۆ دروستکردم

    0
    5
    سجن
    سجن

    کەسێک کە دەڵێت ئەو ئێستا لە چاکسازی هەولێرە، ئاشکرای دەکات کە 28 ساڵە بەبێ هیچ تاوانێک زیندانکراوە.
    تەحسین عومەر عەبدوڵا لە نوسینێکدا بۆ ڕای گشتی بڵاویکردووە دەڵێت، ئەو لەژێر ئەشکەنجە و ئازاردانی زۆرڕەوە ناچار بە دانپێدان بە هەندێ تومەتی سیاسی کراوە.

    هه‌روه‌هاده‌لێت ماوەی 28 ساڵە زیندانییم بەبێ ئەوەی تاوانێکم کردبێت بەڵام لەژێر ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆردا بە سیناریۆیەکی ناڕاست و دوور لەبەهاکانی مافی مرۆڤ تۆمەتێکی سیاسیان بۆ دروستکردم و منیان کرد بە بن دەعوای چەند کەسێک کە پێشتر یەکمان نەناسیووە ، ئەم کارەیان بۆ ئەوە کرد تاوەکو سزای قورس بدرێین لەلایەن حاکمەوە کردینیان بە گروپ هەر بۆیە سێدارەمان بەسەردا سەپێندرا ، من لەساڵی 1995 لەمانگی 12 ڕۆژی پێنجی مانگ دەستگیرکرام بۆ ماوەیەکی زۆر لەژێر زەمینێکدا شاردرامەوە و پاشان لە 21ـ9ـ1996 منیان بردە زیندانی ئاکرێ کە جێگایەک بوو لە جەهەننەم دەچوو ، لەوێ سێ مانگ تحقیق و ئەشکەنجەی سەخت و لێدان و چیان ویست لەسەر ئەو فایلەی کە هەر بۆخۆیان سازیانکردبوو بەدڵی خۆیان نوسییان و پێیان پەنجەمۆر کردین پاشان لەبەرواری 13ـ6ـ1999 دراین بەدادگا لەشاری هەولێر ، دادگای جینایەتی دووی هەولێر ، بەرێز حاکم ڕەئوف دادگاییکردین ، لەودادگاییەدا بێ تاوان دەرچوین و بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکردین ، بەڵام دەزگا ئەمنییەکان ئەمەیان بەدڵنەبوو ، ئازادیان نەکردین و ئێمەیان ڕاگرت هەتاوەکو حاکم ڕەئوف گۆڕدرا پاشان لەبەرواری 25ـ12ـ2002 دراینە دادگا ئەوکات حاکم ئیسماعیل دادگایی کردین سزای هەتاهەتایی بۆ من و چوار کەسی دەعوام دەرکرد
    بەڵام ئەوانە هەر دەستیان لێ هەڵنەگرتین دیسان دراینەوە بە دادگا لەساڵی 2004 بۆیە سزاکەیان بۆ من و چوار برادەرەکەم کرد بە سێدارە بەڵام دوو کەس لەوانە ئازاد کران بە لێبوردنی تایبەت ئه‌من و ( محمد زرار ) ماوەی28 ساڵە لەزیندان ماوینەتەوە و تەمەنمان تێپەڕییووە و ئیختیار بووین ، بۆخۆم نەخۆشم و توشی نەخۆشی دڵ و شەکرە بووم و باری تەندروستیم خراپە و بەپێی یاسای عێراقی هەر سزادراوێک لەپاش 25 ساڵ مایەوە لەزیندان دەبێت ئازاد بکرێت ئەگەر سزای لەسێدارەشی لەسەر بێت بۆیە داوا لە بەڕێزانی مافی مرۆڤ دەکەم کاری پێویستم بۆ بکەن بۆ ئەوەی ئازادم بکەن.
    بەرێزان دەمەوێت ئاگادارتان بکەم لەدوای ئەوەی کە بەناهەق و دوور لە هەموو بنەمایەکی یاسایی و مرۆڤایەتی ژیانیان تێکدام بە درۆ و
    ناڕەوا ، لە پاش ئەوەش خودی وەزیری ناوخۆی پێشووی هەرێم هەوڵی ئەدا خێزان و منداڵەکانیشم توشی کێشە بکات ، بەتایبەتی کوڕەکانم هەر بۆیە لەترسی ئەوە منداڵەکانیشم کوردستانیان بەجێ هێشت و هەڵهاتن بۆ دەرەوەی وڵات.
    تاكوئێستا هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر بلاوكراوه‌ی ئه‌وزیندانیه نه‌داوه‌.