نوقمبوونی کەشتیەكی کۆچبەران لە کەناراوەکانی یەمەن

    0
    6
    لاجئين في البحر
    لاجئين في البحر

    دوێنێ پێنج شەممە 13ی حوزەیران کەشتییەک کە کۆچبەرانی هەڵگرتبوو بە ٢٦٠ سەرنشینەوە لە کەناراوەکانی یەمەن نوقم بوو.

    بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتی ، بەهۆی نوقمبوونی ئەم کەشتییەوە لانیکەم 49 کەس گیانیان لەدەستداوە و 140 کەسیش بێسەروشوێنن و ترسی زیادبوونی زیانی گیانی هەیە.

    ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەم کەشتییە ٢٦٠ کۆچبەری لە سۆماڵ و ئەسیوپیا هەڵگرتووە و لە نزیک کەنداوی عەدەن نوقم بووە.

    ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتی ڕاشیگەیاند، كە چالاکی ڕزگارکردن و فریاگوزاری لە ناوچەکە بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنەکان.