رێگری لە ئاوارەكانی ناو كەمپەكانی هەولێر و دهۆك دەكرێت بۆ گەڕانەوەیان

    0
    8
    داهوك
    داهوك

    لە كۆتایی ئەم مانگە كەمپی ئاوارەكان لە سلێمانی دادەخرێن وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراقیش دەڵێت، هێشتا رێگرییان لە ئاوارەكانی ناو كەمپەكانی هەولێر و دهۆك دەكرێت بۆ گەڕانەوەیان.
    ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لە 30 مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵدا كەمپی ئاوارەكان لە پارێزگای سلێمانی بە تەواوی دادەخرێت كە لە ئێستدا تەنها سێ هەزار خێزانی تێدا ماوە.
    ئاماژەی بەوەشكردوە، هێشتا ڕێگری لە بەردەمیان بونی هەیە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكانی هەولێر و دهۆك بەو پێیەی كارمەندانی وەزارەتەكەیان ناتوانن بچنە ناو كەمپەكان بۆ ئەوەی فۆڕمێكی تایبەت بە ئاوارەكان پڕ بكەنەوە كە تێیدا خێزانەكان سەرپشك دەكرێن بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان یاخود مانەوە.
    وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق وتیشی: 28 هەزار ئاوارە لە عێراقدا بونی هەیە كە سەرجەمیان لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستانن.