نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوا دەكات هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامبدرێت و رایگەیاند، دەوڵەتی یاسا پشتیوانی لێ دەكات، جگە لەوەش لە كارنامەی حكومیدا وەك بڕگەیەك بونی هەیە.
نوری مالیكی گوتیشی داوا دەكەن، یاسایەكی هەڵبژاردن دەربكرێت كە رێگە لە بەشداریكردنی سەرۆك وەزیران و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران بگرێت لە بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكاندا و هەروەها گوتی پێویستە پڕۆسەكە و بە میكانیزمی فرەبازنەییە ئەنجامبدرێت.
نوری مالیكی تاكە سەركردەیە كە بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەكات و دەڵێت: لەكارنامەی حكومەتدا پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی، یاسای دادگای فیدراڵی هاتووە، لەگەڵ ئەمەشدا ئێمە پێویستمان بە هەڵبژاردنی پێشوەختەیە بەڵام ئەوكات دەبێت پەرلەمان خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، ئێمە پێمانوایە پەرلەمان تا هەڵبژاردن بەردەوام بێت، بۆیە پشتیوانیی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەین.