یۆرۆ چارەنووسی ئەستێرەیەكی ڕیال مەدرید یەکلایی دەکاتەوە

    0
    9
    لاعب منتخب فرنسا
    لاعب منتخب فرنسا

    ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی پلانی ڕیال مەدریدی سەبارەت بە داهاتووی یەکێک لە ئەستێرەکانی تیپەکەی ئاشکرا کرد.

    فێرلاند مێندی بەرگریکاری چەپی فەرەنسی لە وەرزی ڕابردوودا ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید، هەروەها بەشدارییەکی بەهێزی کرد لە بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگ، بەڵام گرێبەستەکەی لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت.

    بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی، مێندی لە پلانەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر بۆ داهاتوو گەرەنتی نییە.

    ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەم بابەتە بۆ خودی ئەنچیلۆتی نییە، کە متمانەی باشی بە تواناکانی ئەو یاریزانە هەیە، بەڵکو بەهۆی خواستی یانەکەیەوەیە، کە ئەم هاوینە بە دەرفەتێکی باش دەزانێت دەستبەداری بێت.

    ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ڕیال مەدرید لە ئێستاوە بیر لە گواستنەوەی ئەلفۆنسۆ دەیڤزی کەنەدی دەکاتەوە، کە بەرگریکاری چەپی بایرن میونشنە، بەڵام ئەوە بەندە بە داهاتووی مێندی.