دەسەڵاتدارانی تونس ڕایانگەیاند کە لەسەری ساڵەوە تا ئێستا ٤٦٢ تەرمی کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی تونس دەرھێنراونەتەوە.
پاسەوانی نیشتمانیی تونس لە ھەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، ژمارەی تەرمی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە لە سەری ساڵەوە تا ئێستا لە کەناراوەکانی تونس دۆزراونەتەوە و دەرھێنراون، گەیشتووەتە ٤٦٢ تەرم، لەنێویاندا حەوت ھاووڵاتی تونسی ھەن.
ڕاشیگەیاندووە کە ھەر لەسەری ساڵەوە تا ئێستا، ٣٠ ھەزار و ٢٨١ کۆچبەری نایاسایی لە خنکان لە کەناراوەکانی تونس ڕزگارکراون.
ھەروەھا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە سەری ساڵەوە، ھەزار و ٤١ پڕۆسەی کۆچی نایاسایی لە کەناراوەکانی تونس، پووچەڵکراونەتەوە.