زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار كەس بۆ ئەنجامدانی حەج گەیشتوونەتە سعودیە

    0
    6
    الكعبة المشرفة
    الكعبة المشرفة

    بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج، زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار كەس لە وڵاتانی جیاوازی جیهانەوە، گەیشتوونەتە سعودیە.

    بەگوێرەی جەزیرە، بە مەبەستی ئەنجامدانی حەج، ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك لە وڵاتانی جیهانەوە بەردەوامن لە گەیشتن بۆ مەككە، هەر كاتێكیش دەگەنە مەككە لە سعودیە، تەوافی هاتن ئەنجامدەدەن، ئەمەش وەك ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنی رێورەسمی حەج.

    لایخۆیانەوە، دەسەڵاتدارانی سعوودیە رایانگەیاندووە بۆ مەبەستی ئەنجامدانی حەجی ئەمساڵ، زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار كەس لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهانەوە لە ڕێگەی فڕۆكەخانە، بەندەری دەریایی و دەروازە سنوورییەكانی وشكانییەوە هاتوونەتە سعودیە،.