کۆمەڵەیەکی دەوڵەمەند لە ئەزموونی هونەری، دانیشتنی کارلێک، گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و نمایشی سەرسوڕهێنەری کارە هونەریەکان
کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ئەمڕۆ بەشداریکردنی خۆی لە ““ئارت پازل”” 2024 ڕاگەیاند کە لە 13 تا 16ی حوزەیران لە سەنتەری پێشانگای مێسێ بازل لە شاری بازل لە سویسرا بەڕێوەدەچێت، وەک یەکەم هاوبەشی فەرمی نمایشی بینراوی پێشانگاکە، بە نمایشکردنی داهێنانەکەی “The Frame”.
ئەم پێشانگایە هونەرییە پێشەنگە لە ساڵی 1970 بە هەوڵی خاوەن گەلەرییە هونەریەکان لە شاری بازل دامەزراوە، ئەمڕۆش بووەتە یەکێک لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییە دیارەکان بۆ هونەری مۆدێرن و هاوچەرخ، لە شارە دیارەکانی وەک بازل، میامی بیچ، هۆنگ کۆنگ و پاریس . و لە چاپی ساڵی 2024ی خۆیدا لە بازل، “ئارت پازل” میوانداری 285 گەلەری نێودەوڵەتی پێشەنگ دەکات لە 40 وڵاتەوە بۆ پێشکەشکردنی کارە هونەریەکانی بەرزترین کوالێتی لە سەرانسەری هەموو میدیاکان، لە نیگارکێشی و پەیکەرسازییەوە تا فۆتۆگرافی و کارە دیجیتاڵییەکان، لەلایەن هونەرمەندان لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە تا هونەرمەندانی مۆدێرن و هاوچەرخەکان. ئەم پێشانگە پێشەنگە پێگەی خۆی وەک سەکۆیەکی دیار بۆ ئاشکراکردنی بەهرە هونەرییە نوێیەکان و شوێنێک کە هاندەری کارلێکی نێوان هونەرمەندان و پسپۆڕانی جیهانی هونەرە، پشتڕاست دەکاتەوە.
لە میانی پێشانگاکەدا کۆمپانیای سامسۆنگ کۆشکێکی تایبەت پێشکەش دەکات بۆ نمایشکردنی شاشەی هونەری پێشکەوتووی خۆی بەناوی “The Frame” لە ژێر ناوی “رێگایەکی نوێ بۆ گەڕان بەدوای هونەردا”. مۆدێلی جۆراوجۆری شاشەی “The Frame” لە ناوەوە و دەرەوەی کۆشکی دیاریکراو بە درێژایی پێشانگاکە دادەنرێت، بۆ ئەوەی ئەزموونێکی ناوازەی بینین بە سەردانکەران بدرێت.
چیۆلجی کیم، جێگری سەرۆکی بازرگانی نمایشی بینراو لە سامسۆنگ دەڵێت: “بە بەشداریکردن وەک یەکەم هاوبەشی فەرمی نمایشی بینراو لە “ئارت پازل”، The Frame پێگەی پێشەنگی خۆی بەهێزتر کردووە وەک یەکەم هەڵبژاردە کە هەمووان بیری لێدەکەنەوە کاتێک باس لە نمایشکردنی هونەر بە شێوەیەکی دیجیتاڵی دەکرێت.” سامسۆنگ بە بەکارهێنانی تەلەفزیۆنی “The Frame” ئەزموونی زیاتری هونەری دیجیتاڵی پێشکەش دەکات، کە بەشدارە لە فراوانکردنی ئیکۆسیستەمی هونەری و پاڵنانی سنوورەکانی یەکگرتنی تەکنەلۆژی لە جیهانی هونەردا”.
کۆشکی تایبەتی سامسۆنگ دیوارێکی 14 مۆدێلی تەلەفزیۆنی “The Frame”ی تێدایە، کە هەریەکەیان کارێکی هونەری ناوازە بە کوالێتی ناوازەی QLED 4K پیشان دەدەن. ناوچەی “Highlight Zone” کە دەکەوێتە ناو کۆشکەکەدا کۆمەڵێک کارە هونەری سەرسوڕهێنەر نمایش دەکات کە لە فرۆشگای هونەری سامسۆنگ بەردەستە. ناوچەی کارلێککەر بە ناوی “Find The Frame Zone” ڕێگە بە سەردانکاران دەدات چێژ لە دۆزینەوەی “The Frame” وەربگرن کە لە نێوان کارە هونەرییە ڕاستەقینەکاندا شاراوەتەوە کە لە تەنیشت تەلەفزیۆنەکەوە هەڵواسراوە.
هەروەها لە کۆشکی تایبەتی خۆیدا، “The Frame Lounge”، سامسۆنگ دوو کۆبوونەوەی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لە ژێر ناوی “The Frame & Chat” لە ماوەی دوو ڕۆژدا پێشکەش دەکات، کە لەلایەن داریا بریت-گرین لە “فرۆشگای هونەری سامسۆنگ”، بەڕێوەدەچێت کە سەکۆی بەشداریکردنی هونەری دیجیتاڵی سامسۆنگە. یەکەم چاوپێکەوتن کە لە 11ی حوزەیران ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ ئەنجێل سیانگ لی، بەڕێوەبەری “ئارت پازل” هۆنگ کۆنگ دەبێت. سەبارەت بە دانیشتنی دووەم کە لە 12ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت، سامسۆنگ میوانداری ئیرێن کیم، بەرپرسی جیهانی پەیوەندییەکانی VIP و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای “ئارت پازل” دەکات. و ئامادەبووان دەتوانن گوێ لە تێڕوانینەکانی دوو لە گرنگترین ئەنجامدەرانی “ئارت پازل” بگرن سەبارەت بە ئاراستەی هونەر و گرینگترین شتەکانی پێشانگاکە. جگە لەوەش زیاتر دەربارەی مانا و ئامانجەکانی پشت هاوبەشی نێوان سامسۆنگ و “ئارت پازل” لە ڕێگەی سەکۆی The Frame ئاشکرا دەکرێت.
جگە لە دانیشتنەکانی “The Frame & Chat”، سامسۆنگ میوانداری دانیشتنێکی تایبەت دەکات بۆ دیاریکردنی هەڵبژاردنی “The Frame” وەک یەکەم هاوبەشی فەرمی پێشکەشکردنی بینراوی “ئارت پازل”. لەم دانیشتنە تایبەتەدا سامسۆنگ میوانداری کەسە کاریگەرە دیارەکان دەکات، لەوانە فریتز پرۆکتەر و جنێڤ ڤاندەرزیل، و دەرفەت دەدات بە میوانەکان بۆ بینینی پێشانگاکە و ئەزموونی “The Frame” بکەن.
# # #
دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکسکس – سنووردار
کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگ و ئیلهام بەخشەکان دادەنرێت لە وێنەکردنی ئایندە بە بیرۆکە و تەکنەلۆژیا. و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆنیتەرە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و ئامێری چاپ و کەلوپەلی پزیشکی و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED، بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پەیوەندیدار و یەکگرتوو لە سەرانسەری ئیکۆسیستەمی SmartThings و هاوبەشیی کراوە لەگەڵ هاوبەشەکان. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکان بکەن لەم بەستەرە:https://news.samsung.com/mena