سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەرەو ئوردن بەڕێکەوت کە لە میانیدا بەشداری کۆنفرانسی (وەڵامدانەوەی مرۆیی بەپەلە لە غەززە)، دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سوودانی بەغدای پایتەختی بەجێھێشتووە و بەرەو ئوردن بەڕێکەوتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەردانەکەی بۆ ئوردن بەشداری کۆنفرانسی (وەڵامدانەوەی مرۆیی بەپەلە لە غەززە)، دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە بە بەشداری ژمارەیەک لە سەرکردە و سەرۆکوەزیرانی وڵاتان و نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، کۆنفرانسی (وەڵامدانەوەی مرۆیی بەپەلە لە غەززە) لە ناوچەی دەریایی مردوو (٥٥ کیلۆمەتر رۆژئاوای) عەممانی پایتەختی ئوردن ساز دەکرێت کە لە میانیدا دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە تاوتوێ دەکرێت.