وه‌زاره‌تی پلاندانانى عێراق رایگه‌یاند: كه بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی نیشته‌جێبوون، عێراق پێویستی به زیاتر له دوو ملیۆن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی “سه‌باح”ـی فه‌رمی، محه‌ممه‌د عه‌بدولزه‌هرا هینداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانان ڕایگه‌یاندووه، “نیه‌تێكی جددی هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی ڕێگه‌چاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبوون له چوارچێوه‌ی ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “به‌پێی داتاكان ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق گه‌یشتووه‌ته 43 ملیۆن كه‌س، به‌م هۆیه‌وه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێویستمان به دوو ملیۆن یان دوو ملیۆن و 500 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌بێت بۆ هاووڵاتیان، بۆ ئه‌وه‌ش ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌یه بۆ دروستكردنی شازده شاری نیشته جێبوون، كه سێ له‌وانه له پارێزگای به‌غدان، كه شاری جه‌واهیرییه و عه‌لی وه‌ردی و شاری سه‌دری نوێیه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان جه‌ختی كرده‌وه، “ئه‌و شارانه پێكدێن له ژماره‌یه‌كی زۆر له یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون كه له سی هه‌زاره‌وه ده‌ست پێده‌كات تا زیاتر له 120 هه‌زار یه‌كه له‌خۆ ده‌گرن، هه‌روه‌ها هه‌موو پێداویستیه‌كان و سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی تێدا دروست ده‌كرێت.
هینداوی ڕوونیشیكرده‌وه، دابه‌شكردنی شاره‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: شاری جه‌واهیری، به توانای 30 یان 35 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون، كه له ڕۆژئاوای به‌غدایه، شاری عه‌لی وه‌ردی، 120 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی تێدا دروست ده‌كرێت، هه‌روه‌ها شاری سه‌دری نوێش، 70 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له خۆ ده‌گرێت، و زۆربه‌ی ئه‌م پڕۆژانه‌ش پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانن، واته پاره‌ی ده‌وڵه‌تی تێناچێت.