وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ خزمه‌تی حاجیان و له‌یه‌كگه‌یشتنی زیاتری نێوان موسوڵمانان به‌تایبه‌تی له میانی به‌ڕێوه‌چوونی سرووته‌كانی حه‌ج، سعوودیه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ وه‌رگێڕانی گوتاری ڕۆژی عه‌ڕه‌فه بۆ سه‌ر چه‌ند زمانێك و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ملیارێك كه‌س سوودمه‌ند ده‌بێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه 10ـی حوزه‌یرانی 2024، عه‌بدولڕه‌حمان سوده‌یس، سه‌رۆكی كاروباری ئایینی له مه‌ككه و مه‌دینه ڕایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ وه‌رگێڕانی گوتاری ڕۆژی عه‌ڕه‌فه بۆ سه‌ر 20 زمانی زیندوی جیهان ته‌واو كراوه.
ناوبراو ڕوونیشی كردۆته‌وه، له‌م خزمه‌تگوزارییه‌دا یه‌ك ملیار كه‌س له ته‌واوى جیهان سوودمه‌ند ده‌بن، كه ئه‌مه‌ش پڕۆژه‌یه‌كی مێژووییه و بۆ یه‌كه‌م جاره له ئاستێكی پێشكه‌وتوودا جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌رۆكی كاروباری ئایینی سعوودیه له‌م باره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، مه‌به‌ست له وه‌رگێڕانی گوتاری ڕۆژی عه‌ڕه‌فه بۆ سه‌ر 20 زمانی جیهانی، بڵاوكردنه‌وه‌ی لێبوورده‌یی ئایینی ئیسلام و به‌ها باڵا و مرۆیی و به‌زه‌ییه‌كانیه‌تی بۆ مرۆڤایه‌تی.