بەبێ رۆناڵدۆ پۆرتوگال بەكرواتیا دۆڕا

    0
    9
    رونالدو وبيبي
    رونالدو وبيبي

    لە یارییە دۆستانەکاندا پۆرتوگال بەبێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە کرواتیا دۆڕا.

    لە یارییە دۆستانەکانی ئامادەکاری بۆ یۆرۆ درێژەی هەیە و پۆرتوگال بەبێ رۆناڵدۆ لەگەڵ کرواتیا رووبەرووی یەکتر بوونەوە.

    تایمی یەکەم، کرواتییەکان بە ئاست و ئەنجام لە پێشەوە بوون و لەسەرەتاوە و لە خولەکی هەشتەم لۆکا مۆدریچ گۆڵی یەکەمی بە لێدانی سزا تۆمارکرد.

    لە تایمی دووەمدا، پۆرتوگال لە خولەکی 48 ئەنجامەکەی لە رێگەی دیگۆ جۆتاوە یەکسانکردوە، بەڵام تەنیا دوای هەشت خولەکی دیکە گۆڵی دووەمیان لێ تۆمارکرا و کرواتیەکان دووبارە پێشکەوتنەوە.

    سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سودی کرواتیا کۆتایی هات.