ئه‌مڕۆ شاندێكى حكومه‌تى كاره‌بڕێكه‌رى هه‌رێم له‌گه‌ڵ شاندى كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان چوونه‌ته‌وه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆ بكه‌ن له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان
ئومێد سه‌باح سه‌رۆكى كاربه‌ڕێكه‌رى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیانى هه‌رێم له فه‌یسبووكى خۆى رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شانده‌كه له‌گه‌ڵ حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كۆبوونه‌ته‌وه، به‌هجه‌ت ئه‌حمه‌د، شاره‌زای بواری نه‌وت و كانزاكان به ئاژانسى به‌غداد ئه‌لیه‌ومى راگه‌یاندووه، زۆر ئه‌سته‌مه شاندی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیاكانی بوارى نه‌وت كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بگه‌ن به رێككه‌وتن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌ى یاسایی و ته‌كنیكى هه‌یه له گرێبه‌سته‌كانى ئه‌و كۆمپانیایانه كه له‌َگه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامیانداوه، ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى نه‌وت راشیگه‌یاندووه، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم نه‌رمی بنوێنێت بۆ ئه‌وه‌ی دووباره هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه.
به‌هه‌جه‌ت ئه‌حمه‌د شاره‌زاى بوارى نه‌وت و كانزاكان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌باره‌ى نه‌وتى هه‌رێم جگه له كێشه‌ى نێوان كۆمپانیاكان و وه‌زاره‌تى نه‌تى عێراق كێشه‌ی گه‌وره‌تر له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا هه‌یه، كه تا ئێستاش ئاسته‌نگ بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتى هه‌رێم دروستده‌كه‌ن، چونكه ده‌یه‌وێت ئه‌و بڕه قه‌ره‌بووانه‌ى له لایه‌ن دادگاى پاریسه‌وه خراوه‌ته سه‌رى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نى عێراقى.