پاڵەوانێتی پۆپجی مۆبایلی خولی ئەلیکترۆنی سعودیە لە ڕێگەی بەرنامەی پۆپجی مۆبایل لە یارییەکەدا ڕاستەوخۆ دەبێت
هەولێر، کوردستان – 9ی 2024: خولی ئەلیکترۆنی سعودیە، پاڵەوانێتی سەرەکی وەرزشی ئەلیکترۆنی لە سعودیە و ساڵنامەی فیدراسیۆنی وەرزشی ئەلیکترۆنی سعودیە، بڕیارە بە هاوبەشیەکی بێ وێنە بانگەشەی یاریکردن و هاندەران بە هەمان شێوە بهێنێتە ئاراوە. یەکگرتن لەگەڵ پۆپجی مۆبایل کە یەکێکە لە بەناوبانگترین یارییە مۆبایلەکانی جیهان، بۆ هێنانی ئاستێکی نوێی وروژاندن بۆ هەواداران بە پەخشکردنی Saudi eLeagues’ PUBG Mobile Majorبە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەناو خودی یاری پۆپجی مۆبایل بۆ یاریزانان لە سەرانسەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.
هاوبەشی نێوان خولی ئەلیکترۆنی سعودیە و پۆپجی مۆبایل ئەزموونێکی ناوازە لە کردارەکانی ئاستی بەرزتری Esports دەگەیەنێتە یاریزانان و هاندەرانی کە دەتوانن لە ڕێگەی بەرنامەی پۆپجی مۆبایل بینەری پاڵەوانێتییەکە بن، کە بێ بەرامبەر لە App Store و Google Play Storeبەردەستە بۆ دابەزاندن.
ئەم هاوبەشییە جەوهەرییە بڕگەیەکی گرنگە لە پەرەسەندنی خولی ئەلیکترۆنی سعودیە و پاڵەوانێتی پۆپجی مۆبایل، چونکە هاندەرانی خولی ئەلیکترۆنی سعودیە ئێستا دەرفەتیان دەبێت خۆیان نوقم بکەن لە یاریەکە بەبێ ئەوەی هەرگیز سەکۆی پۆپجی مۆبایل بەجێبهێڵن.
عەبدوڵڵا ئەلناسر، بەرپرسی وەرزشی پیشەگەری ئیسپۆرت لە فیدراسیۆنی وەرزشی ئەلیکترۆنی سعودیە ڕایگەیاند: “پۆپجی مۆبایل پێگەیەکی تایبەتی هەیە لەناو کۆمەڵگەی وەرزشی ئەلیکترۆنی سعودی. بە هێنانی پاڵەوانێتی پۆپجی مۆبایلی خولی ئەلیکترۆنی سعودیە بۆ ئەوەی لە خودی یارییەکەدا پەخش بکرێت، ئامانجمان گۆڕینی ئاستی وروژاندنە و بەشداریکردن لە خولی ئەلیکترۆنی سعودیە و بۆ هاندەرانی پۆپجی مۆبایلمان.”
جۆ زۆغبی، بەڕێوەبەری باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی یارییەکان لە کۆمپانیای پۆپجی مۆبایل، تامەزرۆیی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند: “ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی ئەم هاوبەشیە پێشکەوتووانەی لەگەڵ خولی ئەلیکترۆنی سعودیە. بە پەخشکردنی پاڵەوانێتی پۆپجی مۆبایلی خولی ئەلیکترۆنی سعودیە ڕاستەوخۆ لەناو بەرنامەی پۆپجی مۆبایل ئێمە ئاستێکی بێ وێنەی وروژاندن و بەشداریکردن دەگەیەنین بە هەموو هاندەران و یاریزانەکانمان لە سەرانسەری هەرێمی عەرەبی. ئەم هاوبەشییە بڕگەیەکی گرنگە لە پابەندبوونمان بە هێنانی ئەزموونی ناوازە و نقومکەر بۆ کۆمەڵگەی پۆپجی مۆبایل لە سەرانسەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.”
خولی ئەلیکترۆنی سعودیە لە ساڵی 2020 دامەزرا بۆ ئەوەی ببێتە ناوەکی وەرزشی ئیسپۆرت لە سعودیە و پردێک لە نێوان یانەکانی وەرزشی ئەلیکترۆنی سعودیە و یاریزانان بۆ جیهان، ئەم هاوبەشیەی نێوان پۆپجی مۆبایل و خولی ئەلیکترۆنی سعودیە سنوورەکان پاڵدەنێت بۆ هاوبەشی زیاتری نێوان هەردوو لایەن لە داهاتوو لە هەمان کاتدا ئەزموونی بێهاوتا پێشکەش دەکات بۆ خولی ئەلیکترۆنی سعودیە و هاندەرانی پۆپجی مۆبایل بە هەمان شێوە.
دەتوانن پۆپجی مۆبایل بێەرامبەر لە ڕێگەی App Store وGoogle Play Store دابەزێنن.
–کۆتایی–
دەربارەی خولە ئەلیکترۆنییەکانی سعودیە:
خولی ئەلیکترۆنی سعودیە ئەو چەترەیە کە هەموو خولەکانی وەرزشی ئەلیکترۆنی لە شانشینی یەکگرتوودا پێکەوە دەگرێت. باشترین یاریزانەکان لە بەرامبەر یەکتردا کێبڕکێ دەکەن کە لوتکەی کێبڕکێی سعودییە. ئامانجی خولەکان دۆزینەوە و پەروەردەکردنی یانە/یاریزانە پیشەگەرەکان و دروستکردنی ژینگەیەک کە بتوانن ڕکابەری بکەن و لەسەر ئاستی ناوخۆیی بدرەوشێنەوە، بۆ ئەوەی ئامادەیان بکات بۆ پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان. ئێستا ماڵێکە بۆ هەموو ئارەزومەندانی یارییە کێبڕکێکارەکان کە سەیری باشترین بەهرەمەندەکانی سعودیە بکەن کە لێهاتوویی خۆیان پیشان دەدەن.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم بەستەرە بکەن: https://saudieleagues.com/
دەربارەی فیدراسیۆنی وەرزشی ئەلیکترۆنی سعودیە (SEF):
فیدراسیۆنی وەرزشی ئەلیکترۆنی سعودیە دەزگایەکی ڕێکخەرە کە بەرپرسە لە پەروەردەکردنی وەرزشوانانی یاری نوخبە و پەرەپێدانی کۆمەڵگە و پیشەسازی یاریکردن لە سعودیە.
چالاکییەکانی فیدراسیۆنەکە لە دوو ڕژێمی تەواوکەردا پۆلێن دەکرێن. یەکەم ستریم کاردەکات بۆ پەرەپێدانی هەموو ئاستەکانی یاریزانانی کێبڕکێکار، لە ئاستی کۆمەڵگەی بنەڕەتییەوە دەستپێدەکات و دەچێتە سەرەوە بۆ وەرزشوانانی پیشەگەری وەرزشی ئەلیکترۆنی کە دەتوانن سەرکەوتنی جیهانی بەدەستبهێنن. ڕژێمی دووەم کاردەکات بۆ پەرەپێدانی تەواوی زنجیرە بەهای یاریکردن/ئیسپۆرت لە ڕێگەی هاندانی پیشەسازی و چالاککردنی بەهرەمەندەکان.
فیدراسیۆنەکە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2017ەوە کە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2017 دامەزراوە، چەندین پاڵەوانێتی و ڕووداوی نیشتمانی و نێودەوڵەتیی ئاستی جیهانی ڕێکخستووە، وەبەرهێنانی ئەکتەرە ناوخۆییەکانی کەرتی تایبەتی بۆ خۆی ڕاکێشاوە و لەگەڵ گەشەپێدەرانی نێودەوڵەتی کاریان کردووە لەسەر دەرفەتەکان لە بازاڕی سعودیە.
کورتەیەک دەربارەی پۆپجی مۆبایل
یاری پۆپجی مۆبایل لەسەر یاری PUBG: BATTLEGROUNDS دروستکراوە کە لە ساڵی 2017دا بووە دیاردەیەکی جیهانی و بووە لوتکەی جیهانی یاری و کەیفخۆشی، یارییەکە بە نیشتنەوەی تا 100 یاریزان بە پەرەشوت لەسەر دوورگەیەک دەستپێدەکات بۆ ئەوەی لە شەڕێکدا بجەنگن کە بە سەرکەوتنی یەک پاڵەوان کۆتایی دێت. یاریزانان دەبێت بگەڕێن بۆ چەک و ئۆتۆمبێل و پێداویستییەکان و شکست بە هەموو یاریزانەکان بهێنن لە سەنگەرێکی دەوڵەمەند لە ڕووی بینراو و تاکتیکیەوە کە یاریزانەکان ناچار دەکات بچنە ناو ناوچەیەکی یاریکردن کە بەرە بەرە بچووک دەبێتەوە. یاری پۆپجی مۆبایل بە هاوبەشی لەلایەن LIGHTSPEED STUDIOS ی کۆمپانیای Tencent Games و KRAFTON Inc پەرەی پێدراوە.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی هەژماری فەرمی پۆپجی مۆبایل بکەن لە فەیسبوک و تویتەر و یوتیوب وئینستاگرام و تیکتۆک .
بۆ پەیوەندی میدیایی:
تەسنیم ئەلتەمیمی
بەڕێوەبەری باڵای پەیوەندییە گشتییەکان – تینسنت/ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا