هێزە ئەمنییەکانی وڵاتی سعودیه زیاتر لە 300 هەزار کەس لە مەککە دوردهخنهوه کە ناویان تۆمارنەکرابوو بۆ ئەنجامدانی حەج.
سهرپهرشتیكردن و بەڕێوەبردنی قەرەباڵغی نیگەرانییەکی گەورەیە لە وەرزی ساڵانەی حەجدا کە یەکێکە لە پێنج پایەکانی ئیسلام، بهگوێرهی ئامارهكان، لە ساڵی ڕابردودا زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار مسوڵمان حهجیان ئەنجامیان داوه، ئەمساڵیش حەج لە 14ی (حوزەیران/6) دەستپێدەکات.
لە نێو ئەو کەسانەی لە ڕۆژانی کۆتاییدا لە مەککە دیپۆرتکراونەتەوە، 153 هەزار و 998 بیانی هەبون، کە بە ڤیزای گەشتیاری لە جیاتی ڤیزای حەج چونهته وڵاتهكهوه، بەپێی ئەوەی ئاژانسی فەرمیی ڕۆژنامەوانی سعودیە (SPA) بڵاویکردوەتەوە.
هەروەها دەسەڵاتداران 171 هەزار و 587 کەسی دیکەیان دیپۆرتکردوەتەوە کە نیشتەجێی شانشینی سعودیەن، بەڵام دانیشتوی شاری مەککە نین و مۆڵەتی حەجیان نییە.
لە ههفتهی ڕابردوەوە زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار کەس گهیشتونهته سعودیه بەمەبەستی ئەنجامدانی حەج، ئهوهش بەگوێرەی ئاماری فهرمی وڵاتهكه