ئەڵمانیا دواین یاری دۆستانەی ئامادەكاری بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یۆنان بردەوە وەك ئامادەكاری بۆ كۆتاییەكانی ئەو یۆرۆیەی خۆی میوانداری دەكات.
جیۆرجیۆس ماسۆراس لەخولەكی 34 گۆڵەكەی یۆنانی تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات.
لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گێمی دووەم بە 11 خولەك كای هافێرتێز گۆڵی بەرامبەری بۆ ئەڵمانیا تۆمار كردەوە، بەر لەكۆتایی یارییەكەش بەیەك خولەك باسكال گرۆز گۆڵی بردنەوەی بۆ ئەڵمانیا تۆمار كرد، بریارە لە 14ی ئەم مانگە لە یاریكردنەوەی یۆرۆ ئەڵمانیا بەرامبەر بە ئسكوتلەندا یاری بكات.
ئینگلتەرا دواین یاری دۆستانەی ئامادەكاری بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بە ئایسلەندا دۆراند، تاكە گۆڵی بردنەوەی ئایسلەندا لەخولەكی 12 بۆن داگۆر سۆرستیتسۆن تۆماریكرد، سەرەرای ئەوەی ئینگلتەرا هەوڵی زۆریدا بۆ بەرامبەر كردنەوەی ئەنجامەكە بەڵام لەهەوڵەكانی سەركەوتوو نەبوو یارییەكەی دۆراند.
هەڵبژاردەی پۆڵەنداش لە دواین یاری دۆستانەی ئامادەكاری بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە ئۆكرانیای بردەوە.
سباستیان فالۆكیۆچ لەخولەكی 11 گۆڵی یەكەمی پۆڵەندای تۆمار كرد، دوای پێنج خولەكی تر بیۆتر زیلینسكی گۆڵی دووەمی بۆ پۆڵەندا تۆمار كرد، دواین گۆڵی پۆڵەنداش لەخولەكی 30 تارۆت رۆمانكزۆك تۆماریكرد، تاكە گۆڵەكەی ئۆكرانیاش لەلایەن ئارتیم دۆفبیك لەخولەكی 41 تۆمار كرا، هەردوو تیپ كۆتاییان بە ئامادەكارییەكانیان هێنا بۆ كۆتاییەكانی یۆرۆ.
لە یارییەكی تری ئامادەكاری سكۆتلەندا و فنلندا بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون.