ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكى گه‌رما رووى له ناوچه‌كه كردوه وبه‌هۆیه‌وه پله‌كانى به‌رزبۆنه‌ته‌وه و هه‌ر یه‌كه له عێراق ومیسریش كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌رى ئه‌و شه‌پۆله‌ى گه‌رماوه.
ده‌سته‌ى گشتى كه‌شوهه‌واى میسرى بڵاویكرده‌وه: شه‌پۆلێكى نوێى گه‌رما وڵاته‌كه‌مانى گرتووته‌وه، لایخۆیه‌وه شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شوهه‌وا له‌عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه: له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه پله‌كانى گه‌رما له عێراق وناوچه‌كه به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
به‌پێى ده‌سته‌ى كه‌شوهه‌واى میسرى رایگه‌یاندوه: پله‌كانى گه‌رما له قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر گه‌یشتوه‌ته 41 پله و له پارێزگاى ئه‌سوانیش پله‌كانى گه‌رما گه‌یشتووه‌ته 49 پله وبۆماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه كاریگه‌رى شه‌پۆله‌كه به‌رده‌وام ده‌بێَت.
عه‌لى جه‌بار زیادى، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا له‌عێراق رایگه‌یاندوه: ئه‌م هه‌فته‌یه له ناوچه‌كانى ناوه‌راست وباشوورى عێراق پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه وله‌هه‌فته‌ى داهاتووش دا له‌ناوچه‌كانى باكورى عێراق پێشبینى بارانبارین ده‌كرێت.
زیادى راشیگه‌یاندوه: پله‌كانى گه‌رما له‌ناوه‌راست وباشوورى عێراق ده‌گه‌نه 49 پله‌ى سه‌دى، و تا رۆژى چوارشه‌مه پله‌كانى گه‌رما داده‌به‌زن.