دواى ناردنى پاره‌ى پێویست بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى عێراقه‌وه، بریاره سبه‌ى رۆژى یه‌ك شه‌ممه لیستى موچه‌ى مانگى پێنج رابگه‌یه‌ندرێت.
وه‌زاره‌تى دارایى وئابوورى حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێم بۆ میدیاكانی رایگه‌یاند: پێده‌چێت سبه‌ى لیستى موچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم رابگه‌یه‌ندرێت وله‌چه‌ند رۆژێكدا موچه‌كه دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تى دارایى وئابوورى حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ر راشیگه‌یاندوه: به‌هۆى ئه‌وه‌ى رۆژانى هه‌ینى و شه‌ممه پشووه، راگه‌یاندنى لیستى موچه‌یان دواخستووه.
له‌رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو، وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى عێراق موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمیان خسته سه‌ر هه‌ژمارى بانكى وه‌زاره‌تى دارایى وئابوورى هه‌رێم.
دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى مه‌ده‌نى له‌كاتێكدایه، نزیكه‌ى 60 رۆژ ده‌بێت هێزه ئه‌منییه‌كان وهێزه‌كانى پێشمه‌رگه موچه‌ى مانگى چواریان وه‌رنه‌گرتووه، له‌كاتێكدا چه‌ند رۆژێكى كه‌مى ماوه بۆ جه‌ژنى قوربانى پیرۆز.