سوودان.. لەهێرشێكی هێزەكانی پشتیوانی خێرا دەیان كەس كوژران

    0
    47
    حرب السودان
    حرب السودان

    بەهۆی هێرشێكەوە لە سوودان زیاتر لە 200 كەس كوژران و هێزەكانی پشتیوانیی خێراش ڕەتی دەكاتەوە هێرشەكەی ئەنجامدابێت.
    بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان هێزەكانی پشتیوانیی خێرا بە بەكارهێنانی چەكی قورس گوندی وەدلنورە لە ویلایەتی جزیرەی ناوەڕاستی سوودان بەئامانج گرتووە و ماوەی چەند كاتژمێرێك درێژەی هەبووە.
    ئاماژە بەوەش كراوە بەهۆی هێرشەكانەوە زیاتر لە 200 كەس كوژراون و تاڵانێكی زۆر لە ناوچەكە كرا و هێڵەكانی پەیوەندیش بچڕێنران.لای خۆشیانەوە لیژنەكانی بەرگریی سوودان هێرشەكەی دژی خەڵكی ئەو گوندە بە كۆمەڵكوژی ناوهێنا و ڕایانگەیاند، چاوەڕانی ئاماری كۆتایی كوژراوان و بریندارەكان و ئاشكرابوونی ناسنامەكانیان دەكەن.
    جەختی لەوەش كردەوە كە هێزەكانی پشتیوانیی خێرا هۆكاری ئاوارەبونی ژنان و منداڵانن بۆ ناوچەكانی دەروبەری گوندەكە.هاوكات عەبدولفەتاح بورهان داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ كرد سەركۆنەی كۆمەڵكوژییەكە بكەن و لێپێچینەوە لە بكەرەكەی بكەن.
    لەبەرانبەردا هێزەكانی پشتیوانیی خێرا ڕەتیان كردەوە هێرشەكەیان ئەنجامدابێت و ڕایگەیاند ئەوان لە ناوچەی وەدولنورە ڕووبەڕووی سووپا بوونەتەوە كە ئامادەكارییان بۆ هێرشكردنە سەریان دەكرد.