وەزارەتی گواستنەوە عێراق سەركەوتنی پلانی ناردنی حاجیانی بۆ مەككەی پیرۆز ڕاگەیاند

    0
    8
    طائرة عراقية
    طائرة عراقية

    وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، سەركەوتنی پلانی ناردنی زیاتر لە 19 هەزار حاجی عێراقی بۆ مەككەی پیرۆز بە گواستنەوەی نیشتمانی ڕاگەیاند.

    وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: كۆی گشتی ئەو حاجیانەی كە لە سەرەتای مەوسمی حەجەوە لە هەژدەی مانگی ئایاری ڕابردووەوە تا شەشی ئەم مانگە لە ڕێگەی ئاسمانییەوە گواستراونەتەوە زیاتر لە 19 هەزار حاجی بووە.

    ئاماژەی بەوەشكرد: وەرزی ئەمساڵ بۆ ساڵی كۆچی شایەتی هەوڵی ناوازە بوو لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ میوانانی خودا و هاوكارییەكی گەورە لەنێوان وەزارەتی گواستنەوە و دامودەزگاكانی عێراق و سعودییە كە پەیوەندییان بە ناردنی حاجیانەوە هەیە، بەو پێیەی هیچ حاڵەتێكی نەرێنی تۆمارنەكرا، لە ڕووی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان یان دواكەوتنی بەروارەكانی جێبەجێكردنی گەشتەكان.