سایلۆی سلێمانی جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە

    0
    6
    جرافات بالصحراء
    جرافات بالصحراء

    سایلۆی سلێمانی جوتیاران لە شێوازی وەرگرتنی گەنم ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت،”وەرگرتنی گەنم  بەپێی ناوچە دەبێت”.

    ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-6-2024 سایلۆی سلێمانی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،”پڕۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی 2024 دەستیپێکرد لە پێناو باش بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە، داواکارین لە جوتیاران پابەندی چەند خاڵێک بن.

    سایلۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا چەند خاڵێکی بۆ جووتیاران خستووەتەڕوو:

    1- وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران بەپێی ناوچە دەبێت، هەفتەی یەکەم جووتیارانی سنووری بەشی کشتوکاڵی تانجەرۆ (عەربەت) گەنمیان لێ وەردەگیرێت، بۆیە داواکارین لە جوتیارانی ناوچەکانی تر گەنم نەهێنن، چونکە لێیان وەرناگیرێت.

    2- ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان و تراکتۆرەکان بە یەک ڕیز بوەستن ڕۆژانە باج دابەشدەکرێت نابێت بە دوو ڕێزی بوەستن باج بە دوو ڕیز نادرێت.

    3- بەهۆی تێکچوونی جەگەکانی سایلۆکەمان گەنم لە ئوتومبێلی فلات وەرناگیرێت، بۆیە داواکارین لە جوتیاران گەنمەکانیان بکەنە ناو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری قلابەوە.

    4- داواکارین لە جوتیاران دڵنیابن بەقەد رەصیدەکانیان گەنم باربکەن و لە رەصیدەکانیان زیاتر نەهێنن، چونکە نە زیادەکانیان بۆ دەگێڕێتەوە نە ڕەصیدەکانیان بۆ دەگۆڕێت.

    5- داواکارین لە جوتیاران گەنمی (ئەسپێ لێدراو، خوراو، بۆنگرتوو) نەهێنن، چونکە بە پێی بڕیاری کۆمپانیایی گشتی بازرگانی دانەوێڵە مەڵبەندی گشتی بەغدا دەست بەسەر پشتگیریی بەشە کشتوکاڵییەکانیان (رەصیدەکانیان) دەگیرێت .