هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە یارییەکی دۆستانەدا بە هاوتا عومانییەکەی دۆڕا

    0
    5
    مباراة العراق واندونيسيا
    مباراة العراق واندونيسيا

    هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە یارییەکی دۆستانەدا بە هاوتا عومانی دۆڕا، بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی هەردوو هەڵبژاردە بۆ پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکانی داهاتوو.

    شەوی ڕابردوو کاتژمێر 8:00 لە یاریگای نێودەوڵەتی شەعب لە ناوەندی شاری بەغدای پایتەخت هەردوو هەڵبژاردەی لاوانی عێراق و عومان بەیەك گەشتن.

    گێمی یەکەمی یارییەكە بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، لە گێمی دووەمدا هەڵبژاردەی عومان توانیان لە خولەکی 81دا لە ڕێگەی غەسان مەسروری گۆڵەکەی تۆمارکرد.

    ڕۆژی شەممەی داهاتوو هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە یارییەکی دۆستانەدا لە بەغدای پایتەخت ڕووبەڕووی یانەی زەورا دەبێتەوە.