دادگای توركیا بڕیاری سزای 19ساڵ و 6 مانگ زیندانی بۆ سەرۆكی شارەوانی جۆلەمێرگ دەركرد

    0
    18

    ئەمڕۆ دادگای توركیا سزای 19 ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ محەمەد سدیق ئاكیش سەرۆكی شارەوانی جۆلەمێرگ دەركرد، ئەمەش دوای ئەوەی دوو رۆژلەمەوبەر بە بڕیاری دادوەر دەستگیركرا.

    میدیاكانی توركیا بڵاویكردەوە، سزاكەی محەمەد سدیق ئاكیش سەرۆكی شارەوانی جۆلەمێرگ بە تۆمەتی پەیوەندیكردن بە رێكخراوی تیرۆرستییەوە سەپێندراوە بەسەری، ماوەی چەند رۆژێكە بەتایبەت دوای دەستگیركردنی ئەو كەسایەتییەی جۆلەمێرگی باكوری كوردستان، ئاڵۆزی و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە پارێزگای جۆلەمێرگ دروسیپێكردووە، لە دوو رۆژی رابردوودا پۆلیسی توركیا ژمارەیەكی زۆری لە خۆپیشاندەران دەستگیركرد كە زۆربەیان لایەنگرانی دەم پارتی بوون.

    محەمەد سدیق ئاكیش كاندیدی پارتی دەم پارتی بوو لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی توركیا لە جۆلەمێرگ، توانی لەو 49.93 لە سەدی دەنگەكان بباتەوە و یەكەمی پارێزگاكە بەدەستبهێنێت، دواتر بووە سەرۆكی شارەوانی جۆلەمێرگ.