لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: پڕۆسه‌ی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی مووچه خۆرانی هه‌رێم به‌سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ناكرێت به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت.
عه‌توان عه‌توانی سه‌رۆكی لێژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی پێویسته مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌رێگه‌ی بانكه حكومییه‌كانه‌وه مووچه‌كانیان به‌بانكی بكرێت، تا ئه‌و كاته‌ش ناردنی پاره به‌شێوه‌ی كاش به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌ئێستاشدا وه‌زاره‌تی دارایی له‌رێگه‌ی بانكی بازرگانی (تی بی ئای)یه‌وه ده‌ستیكردووه به پرۆسه‌كه.
عه‌توانى راشیگه‌یاند: تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه پرۆسه‌ی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌خاوی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆیه ناكرێت دۆخه‌كه به‌و سستییه به‌رده‌وام بێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ پرۆسه‌ی بانكیكردنه‌كه وچاودێریشی ده‌كه‌ن، چونكه باوه‌ڕیان وایه ئه‌و هه‌نگاوه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ گه‌ره‌نتیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.