کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی مەشقی سەربازیی تورکیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس.

    0
    11
    طائرة تركية
    طائرة تركية

    وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاهێنانی سوپای ئەو وڵاتە لە پارێزگای قەیسەری ناوەندی وڵات کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا.
    ئەم وەزارەتە ڕایگەیاند، فڕۆکەی مەشقی SF-260 D لەگەڵ دوو فڕۆکەوان بۆ مەشق و ڕاهێنان لە بنکەی ئاسمانی قەیسەری هەڵفڕی و بە هۆکارێکی نادیار کەوتە خوارەوە.
    وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمی فریاگوزاری ڕەوانەی شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە کراوە و بۆیان دەرکەوتووە کە هەردوو فڕۆکەوانەکە لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.