كۆمیساری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان داوایكرد سنوورێك بۆ خوێنڕشتنی بێوێنە لە بەرەی رۆژئاوای فەلەستینی دەگیركراودا بوەستێنرێت.
“فۆلكەر تورك” دووپاتیكردەوە كەلە 7ی تشرینی یەكەمی رابردووەوە تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، 505 فەلەستینی لە بەرەی رۆژئاوا لەلایەن هێزی ئیسرائیلی و جوولەكە نیشتەجێكراوەكان شەهیدكراون.
“تورك” گوتی: دانیشتوانی بەرەی رۆژئاوای داگیركراو رۆژ لەدوای رۆژ تووشی خوێنڕشتنی بێوێنە دەبنەوە، زیاتر وتی: هیچ لۆژیكی نییە بەمشێوە وەحشیگەرانەیە ئەو ژمارە زۆرەی خەڵك بكوژرێن.
ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان جەختیكردەوە كە كوشتن و كاولكردن و پێشێلكارییە فراوانەكانی مافی مرۆڤ، جێگای قەبووڵكردن نین و پێویستە دەسبەجێ بوەستێندرێن.