بەدواداچوون بۆ تایبەتمەندییەکانی ئاسایش و نهێنی گالاکسی بکە و چۆن یارمەتی پاراستنی زانیارییەکانتان دەدەن
مۆبایلەکانی ئەمڕۆمان بوونەتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی ڕۆژانەمان، و بە ئامرازێک دادەنرێت بۆ پاراستنی زانیارییە کەسی و تایبەتییەکانمان، ئەمەش پێویستی بەوەیە زیاتر وریا بین بۆ پاراستنیان و ڕێگریکردن لە هەر ئەگەرێکی پێشێلکاری نهێنی، جا ئەو کاتە بێت لە دەستی منداڵەکانمان بە مەبەستی کات بەسەربردن، یان ئەگەر بمانەوێت کلیپی تایبەت لەگەڵ هاوڕێیەکماندا هاوبەش بکەین, یان تەنانەت کاتێک دەنێردرێت بۆ چاککردنەوە. لەم جۆرە بارودۆخانەدا، ڕەنگە نهێنی ئێمە لەبەردەستی کەسانی دیکەدا بێت، بە مەبەست یان بەبێ مەبەست.
بەڵام پێویست ناکات زیاتر نیگەران بیت، چونکە ئێستا دەتوانیت نهێنی خۆت بپارێزیت بەهۆی تایبەتمەندی ئاسایشی پرۆفایلی Pin و دۆخی چاککردنەوە، چونکە ئەم تەکنەلۆژیایانە توانای کۆنتڕۆڵکردنت بۆ دابین دەکەن کە کەسانی دیکە دەتوانن دەستیان پێ بگات یان بیبینن لەسەر ئامێرەکەت، کە نوێنەرایەتی باڵاتر دەکات بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت و زانیارییە تایبەتەکانت، ئەمە دڵنیای دەدات کە تەنها کەسانی ڕێگەپێدراو دەتوانن ناوەڕۆکەکەی ببینن.
ئاسایشی زانیاری کەسیی Pin
ڕادەستکردنی مۆبایلەکەت بۆ هاوبەشکردنی وێنە یان ڤیدیۆ هەندێک جار دەبێتە هۆی دەستگەیشتن بە بەرنامەکانی تر یان ناوەڕۆکی تایبەت بە هەڵە و دۆخێکی نائارامی لێدەکەوێتەوە. لێرەدا تایبەتمەندی ئاسایشی زانیاری کەسیی Pin چارەسەرە بۆ ڕێگریکردن لەم جۆرە بارودۆخانە لە داهاتوودا، و دڵنیابوون لە نهێنی و ئارامی دەروونیت.
دەتوانیت بیر لە ئاسایشی زانیاری کەسییPin بکەیتەوە وەک پاسەوانێک بۆ بەرنامەکانی داتا و مۆبایلەکەت، دڵنیابە لەوەی کە دەستگەیشتن بە ڕێگەپێنەدراو ڕێگری لێدەکرێت و تەنها کەسانێک ڕێگەیان پێدەدرێت لەناو ئەو بەرنامەدا بگەڕێن کە پێشتر ڕێگەیان پێدراوە. هەروەها ئاسایشی زانیاری کەسیی Pin بژاردەی “بێزار نەکردن” پێشکەش دەکات، کە پارێزگاریت پێدەکات لە ئاگادارکردنەوەکان کە دەتوانن بەبێ ئاگاداری ناوەڕۆکی تایبەت ئاشکرا بکەن کاتێک بە سادەیی مەبەستت بووە پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هاوبەش بکەیت.
دەتوانرێت ڕێکخستنەکانی ئاسایشی زانیاری کەسیی Pin بە نەرمی ڕێکبخرێت بە چوونە سەر ڕێکخستنەکان Settings، پاشان بۆ ئاسایش و نهێنی Security and Privacy ، پاشان بچۆرە خوارەوە و ڕێکخستنەکانی ئاسایشی زیاتر More Security Settings هەڵبژێرە، لەوێ دەتوانیت ئاسایشی زانیاری کەسیی Pin چالاک بکەیت بە گۆڕینی کلیلەکە یان کلیک لەسەر دەقەکە بکە بۆ دەستگەیشتن بە ڕێکخستنە زیادەکان. بۆ ئاسایشی زیاتر ، دەتوانیت “Ask for PIN before unpinning” هەڵبژێریت، کە پێویستی بە وشەی نهێنی هەیە بۆ هەر کەسێک کە هەوڵی دەرچوون لە بەرنامەی پارێزراو دەدات.
دواتر ئەو بەرنامەیە بکەرەوە کە دەتەوێت کۆدی ئاسایشی بۆ دابنێیت. پەنجە بنێ بە دوگمەی Recent (یان پەنجە بنێ بۆ سەرەوە و ڕایبگرە ئەگەر ئاماژەی سوایپ بەکاردەهێنیت)، پاشان پەنجە بنێ بە ئایکۆنەکەی سەرەوەی بەرنامەکە. بژاردەی”ئاسایشی زانیاری کەسییPin ، Pin this App ” هەڵبژێرە، و ئامادە دەبێت.
ڕێکخستنەکان > ئاسایش و نهێنی > ڕێکخستنەکانی ئاسایشی زیاتر > Pin
دۆخی چاککردنەوە Maintenance Mode
پێشبینی دەکرێت یەکێک لە ئێمە ئامێرەکەمان بنێرێت بۆ چاککردنەوە بۆ لایەنی سێیەم، بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەک لە شاشە و دەرچەی بارگاویکردنەوە و هتد، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئامێرەکانمان بۆ ماوەیەک لە سەنتەری خزمەتگوزاریدا بن ، کە لەوانەیە زانیارییە کەسییەکانمان بەرەوڕووی دەستڕاگەیشتن بێت لەلایەن ئەم لایەنانەوە. هەرچەندە وریا بین، هێشتا ئەم جۆرە دۆخانە دەتوانن ڕوو بدەن.
لێرەدا ڕۆڵی دۆخی چاککردنەوەی Maintenance Mode سامسۆنگ دێتە ئاراوە، کە بەشدارە لە پاراستنی نهێنیەکانمان لەم جۆرە بارودۆخانەدا، بەو پێیەی بە تایبەتی بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی زانیارییە کەسییەکانت و شاردنەوەی لە چاوی کەسانی دیکە کاتێک ئامێرەکەت بۆ چاککردنەوە دەنێردرێت.
کاتێک دۆخی چاککردنەوە چالاک دەکرێت، دەتوانیت پرۆفایلی بەکارهێنەری جیاواز دروست بکەیت بۆ پاراستنی هەژمارەکەتو زانیارییە سەرەتاییەکان. چالاککردن دەتوانرێت لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەوە ئەنجام بدرێت، دەستگەیشتن بە بژاردەی چاودێری ئامێر Device Care، پاشان هەڵبژاردنی دۆخی چاککردنەوە Maintenance Mode، یان لە ڕێگەی بەرنامەی Samsung Membersەوە.
کاتێک دۆخی چاککردنەوە چالاک بوو، دەتوانیت هەموو زانیارییە کەسییەکان، وەک وێنە، ڤیدیۆ، پەیوەندییەکان و نامەکان بشاریتەوە، بۆ ڕێگریکردن لە چوونەژوورەوەی بێ مۆڵەت. جگە لەوەش لە سڕینەوەی بەڕێکەوتی داتاکان لەلایەن ناوەندە خزمەتگوزارییەکانەوە دەپارێزێت. ئەگەر ئامێرەکەت پێویستی بە چاککردنەوە هەبێت، دۆخی چاککردنەوە دەستڕاگەیشتن سنووردار دەکات تەنها بۆ تایبەتمەندییە سەرەتاییەکانی ئامێرەکە نەبێت کە پێویستن بۆ دەستنیشانکردن.
ڕێکخستنەکان > چاودێری ئامێر > دۆخی چاککردنەوە
فۆڵدەری پارێزراو
سەکۆی Samsung Knox چەندین ئاستی ئاسایش و نهێنی دابین دەکات، پاراستن و نەرمی لە پاراستنی زانیارییەکانیان بۆ بەکارهێنەران دابین دەکات. بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت هەستیارترین زانیارییەکانیان جیا بکەنەوە و بیانپارێزن، فۆڵدەری پارێزراو Secure Folder چارەسەرێکی تەواو و بێ کەموکوڕییە.
ئەم فۆڵدەرە کۆگایەکی پارێزراوە کە داتاکانتان دەپارێزێت لە دەستگەیشتنیان لە ڕێگەی یەکەی هەڵگرتنی ئامێرەکەتەوە. بەو شێوەیە دەتوانیت زانیارییە زۆر هەستیارەکانی وەک بۆنە و پەیوەندییەکانی ساڵنامە بپارێزیت، لەگەڵ تێبینی و وێنە و ڤیدیۆ و فایل و بەرنامەکان. سەرەڕای ئەوەش، بژاردەی قفڵکردنی فۆڵدەری پارێزراوت هەیە، ئەمەش زیاتر بەرنامەکان و داتاکانت بەهێزتر دەکات.
دەتوانرێت بە ئاسانی لە لیستی بەرنامەکانتەوە دەستت بگات بە فۆڵدەری پارێزراو. کاتێک بۆ یەکەمجار دەیکەیتەوە، داوات لێدەکرێت جۆری قوفڵی فۆڵدەری پارێزراو هەڵبژێریت کە دەتەوێت، جا PIN بێت، نەخش بێت، یان وشەی نهێنی. جگە لەوەش بژاردەی زیادکردنی پەنجەمۆرت هەیە بۆ ئاسایشی زیاتر. کاتێک ڕێکخرا، هەر ناوەڕۆکێک کە لەناو فۆڵدەری پارێزراودا دروستکرابێت، بە شێوەیەکی خۆکاری لەوێ هەڵدەگیرێت، بە پاراستنی نەرمی بۆ گواستنەوەی داتاکان بۆ ئەوێ لە هەر کاتێکدا.
گریمان دەتەوێت کۆپییەکی مۆڵەتی شۆفێریەکەت بهێڵیتەوە. لەم حاڵەتەدا دەتوانیت یان بە بەکارهێنانی بەرنامەی کامێرا لە ناو Secure Folder وێنەی بگرێت، یان گەر وێنەیەکی هەبوو لە گەلەرییەکەتدا هەڵبژێریت، لەوێ دەتوانیت بچیتە ناو مینیوی هەڵبژاردنەکان (سێ خاڵەکە) و بەردەوام بیت لە هەڵبژاردنی” گواستنەوە بۆ فۆڵدەری پارێزراو ” “Move to Secure Folder.”
هەرچەندە ڕەنگە زۆرێک لە لایەنەکان لەدەرەوەی کۆنترۆڵی تۆ بن، بەڵام سامسۆنگ هەوڵدەدات زۆرترین کۆنترۆڵی تایبەتمەندییەکانت پێبدات. بەرنامەی Pin و دۆخی چاککردنەوە Maintenance Mode و فۆڵدەری پارێزراو Secure Folderئامرازێکی تایبەتن بۆ دابینکردنی ئاسایشی زیاتر لە دژی دەستدرێژی نەخوازراو.
ڕێکخستنەکان > ئاسایش و نهێنی > ڕێکخستنەکانی ئاسایشی زیاتر > فۆڵدەری پارێزراو
-کۆتایی-
دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس – سنووردار
کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگ و ئیلهام بەخشەکان دادەنرێت لە وێنەکردنی ئایندە بە بیرۆکە و تەکنەلۆژیا. و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆنیتەرە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و ئامێری چاپ و کەلوپەلی پزیشکی و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED، بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پەیوەندیدار و یەکگرتوو لە سەرانسەری ئیکۆسیستەمی SmartThings و هاوبەشیی کراوە لەگەڵ هاوبەشەکان. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکان بکەن لەم بەستەرە:news.samsung.com.